وه‌زاره‌تی دارایی: گرێبه‌ستی وه‌رگرتنی 200 ملیار دینارمان له بانكی ره‌شید واژوو كرد
وێستگه نیوزـ
له‌میانی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی دوا 700 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گرێبه‌ستی وه‌رگرتنی 200 ملیار دیناریان له‌گه‌ڵ بانكی ره‌شید واژوو كردوه.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا سەرجەم ڕێکارەکان و گرێبەستی وەرگرتنی 500 ملیار دینار لە ڕێگای بانکەکانی ڕافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە واژۆ کراوه.
ده‌شڵێت: چاوەڕوانین لەنزیکترین کاتدا پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندوه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری لە شاری بەغداد گرێبەستی وەرگرتنی 200 ملیار دیناری وەک قەرز لە ڕێگای بانکی ڕەشیدەوە واژۆ کردوه.
PM:09:19:11/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت