سبه‌ینێ له چه‌ند گه‌ره‌كێكی سلێمانی نه‌وتی ماڵان دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لەناوشاری سلێمانی بەردەوامە و سبەینێ لە چەند گەڕەکێکی سنووری مەڵبەندەکانی چوار و پێنج پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەینێ سێشەممە نەوت لەسنووری مەڵبەندەکانی چوار و پێنج لەگەڕەکەکانی کوردسات و زەرگەتە دابەشدەکرێت.
پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە ئه‌نجام ده‌درێت بۆ یه‌ك بەرمیل نەوت بڕی 103 هەزار و 500 دینار لە هەر ماڵێک وەردەگیرێت.
PM:08:38:11/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 5200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت