ئێران رێگه‌ی نه‌دا كه‌سوكاری ژینا ئه‌مینی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ساخارۆڤ بچنه فه‌ره‌نسا
وێستگه نیوزـ
کەسوکاری ژینا ئەمینی بەنیازبوون لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینیه‌وه لە تاران گه‌شتی فەرەنسا بكه‌ن بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆڤ، به‌ڵام بەرپرسانی ئه‌و وڵاته رێگەیان نەدا گەشت بكه‌ن.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فرانس پریس، شیرین ئەردەکانی، پارێزەری خانەوادەی ژینا ئه‌مینی، وتی:" پەرلەمانی ئەوروپا خەڵاتی ساخارۆڤی ئازادی بیرکردنەوەی بەخشییە (ژینا ئەمینی)، بەرەبەیانی ئەمڕۆش کەسوکاری ژینا ئەمینی بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە ویستیان بەرەو فەرەنسا گەشت بکەن، بەڵام لە فڕۆکەخانەیەکی تاران رێگرییان لێ‌کرا ".
وتیشی: خانەوادەی ژینا ئەمینی سەرجەم رێککارە یاساییەکانی گەشتکردنیان ئەنجامدابوو، تەنانەت ڤیزاشیان وەرگرتبوو، بەڵام بەر پرسانی ئێران رێگرییان لێکردن و تەنانەت پاسپۆرتەکانیشیان لێوەرگیراوەتەوە.
ژینا ئەمینی، كچە كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و ساڵی رابردوو دوای سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی لەلایەن پۆلیسی ئاكار لە تاران، لە تەمەنی 22 ساڵیدا به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه پۆلیسیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، مه‌رگی ژینا ناڕەزایەتی فراوانی لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران به‌دوای خۆیدا هێناو له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه.
PM:07:03:09/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت