میترۆ به‌شداری كۆنگره‌ی ARIJ ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
سه‌نته‌ری میترۆ به‌شداری له شازده‌هه‌مین كۆنگره‌ی ARIJ ده‌كات كه به به‌دروشمی "هاوكاری بێ‌سنوور له جیهانێكی دابه‌شكراودا" و به ئاماده‌بوونی سه‌دان به‌شداربوو، ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
ئه‌مرۆ هه‌ینی 1ی كانوونی یه‌كه‌م، له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن، به نوێنه‌رایه‌تی سه‌نته‌ری میترۆ (ره‌حمان غه‌ریب، دیاری محه‌مه‌د) به‌شداریییان له كۆڕبه‌ندی (ARIJ) كرد.
ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "ئه‌م كۆنگره‌یه گه‌وره‌ترین بۆنه‌ی ساڵانه‌یه بۆ میدیای سه‌ربه‌خۆ و بنكۆڵكاری له جیهانی عه‌ره‌بیدا كه له بنه‌ڕه‌تدا گرنگی به باشتركردنی شاره‌زایی ڕۆژنامه‌نووسانی بنكۆڵكاری ده‌دات، له ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی لێكۆڵینه‌وه و فێربوون ده‌رباره‌ی ئامرازه نوێیه‌كان و نوێترین ئاڕاستهكان له ئاماده‌كردنی میدیای بنكۆڵكاری تایبه‌تمه‌ند".
ره‌حمان غه‌ریب ده‌ڵێت كه "هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێكه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان ڕۆژنامه‌نووسان و پارێزه‌ران، دامه‌زراوه‌كانی میدیای عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی، كۆمپانیاكانی ته‌كنه‌لۆژیا، زانكۆكان، پرۆفیسۆری ڕاگه‌یاندن، خوێندكاران، بڕیارده‌ران، دیپلۆماتكاران، توێژه‌ران و ڕۆشنبیران".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "كۆڕبه‌ندی ARIJ ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ ڕاهێنان و به‌هێزكردنی توانای ڕۆژنامه‌نووسانی بنكۆڵكار، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی چاودێریكردنی خۆیان به‌كاربهێنن بۆ پته‌وكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و شه‌فافیه‌ت و به‌رپرسیارێتی و سه‌روه‌ری یاسا له ناوچانه‌ی كه له سه‌ره‌وه‌ی لیستی مه‌ترسیدارترین بۆ كاری رۆژنامه‌گه‌ری".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "دروشمی كۆنگره‌ی شازده، بۆ فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون و شاره‌زایی و هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی بێ‌سنوور له كۆڕبه‌ندی ARIJ هه‌وڵه بۆ به‌هێزكردنی ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌نێوان رۆژنامه‌نووسان، تا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ببینێت له جیهانی عه‌ره‌بیدا له ئاشكراكردنی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه زۆر كه‌س هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها تێگه‌یشتنێكی قووڵتر له كۆمه‌ڵگا و كلتوره جیاوازه‌كان".
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ باسی له‌وه‌شكردووه كه "له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی بواری ته‌كنۆلۆژیا به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ چوونه ناو ته‌كنه‌لۆژیای زیره‌كی ده‌ستكرد بۆ ژووره‌كانی هه‌واڵ و كاری ڕۆژنامه‌وانی و به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كی به‌په‌له هه‌یه بۆ هه‌ماهه‌نگی له نێوان دامه‌زراوه‌كانی ڕۆژنامه‌وانی و كۆمپانیاكانی ته‌كنۆلۆژیا و گه‌شه‌پێده‌ران و دیزاینه‌ران له ڕۆشنایی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر سیسته‌مێكی ئه‌خلاقی ڕوون بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری گونجاو له ئاسانكردنی كاره‌كانی ڕۆژنامه‌نووسان".
ره‌حمان غه‌ریب راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌مساڵ كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی ARIJ ، هه‌وڵده‌دات بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری نێوان دامه‌زراوه‌كانی میدیای بنكۆڵكاری ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگاكانی دیكه‌ی جیهان، بۆ فێربوونی ئه‌زموونی جۆراوجۆر له لێكۆڵینه‌وه و دڵنیابوون له زانیاری و پاراستنی ئاسایشی جه‌سته‌یی و دیجیتاڵی و ده‌روونی و یاسایی و پیشه‌یی ڕۆژنامه‌نووسان له ڕۆشنایی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه".
PM:12:13:01/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 920
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت