مه‌سرور بارزانی: چاره‌سه‌ركردنی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا پێویستی به هه‌وڵی به‌كۆمه‌ڵ هه‌یه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی ئیماراته‌وه رایگه‌یاند كه چاره‌سه‌ركردنی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا پێویستی به هه‌وڵی به‌كۆمه‌ڵ هه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2023 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی لوتكه‌ی جیهانیی كه‌شوهه‌وا (COP28) له شاری دوبه‌ی كرد و له‌لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشوازی لێكرا.
مه‌سرور بارزانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X) نووسیویه‌تی: "چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوا پێویستی بە هەوڵی بەکۆمەڵ هەیە".
ده‌شڵێت: "خۆشحاڵم لە COP28م بۆ دووپاتکردنەوەی ئەو کارە گرنگانەی لە رێگەی هاوبەشییەکانمانەوە ئەنجامی دەدەین".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت له لوتكه‌كه‌دا، له گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی جیهانی دیدار و گفتوگۆی ده‌بێت و له میانی دیداره‌كانیدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی جیهان ده‌كات.
AM:10:09:01/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1028
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت