وه‌زیرێكی كورد واده‌ی گه‌یشتنی 700 ملیاره‌كه ده‌خاته‌ڕوو
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه سه‌ری مانگ به‌غدا 700 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ی تشرینی دووه‌می 2023، به‌نگین رێكانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانییه‌كانی عێراق به رووداوی وت: "سه‌ری مانگ 700 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت".
ئه‌م لێدوانه‌ی به‌نگین رێكانی دوای ئه‌وه دێت كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ئابووری سه‌ردانی به‌غدای كرد بۆ چاره‌سه‌ری پرسی پشكی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه‌ی گشتی.
ئه‌و سه‌ردانه لهكاتێدابوو كه بڕیاربوو ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌رێگه‌ی بانكه‌كانی ره‌شید و رافیده‌ین و تی بی ئای ده‌ست به رێكاره‌كانی ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات كه به‌شێوه‌ی قه‌زر ده‌یداته هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام تا ئێستا پاره‌كه نه‌نێردراوه.
PM:10:36:30/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 8580
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت