كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ی تشرینی دووه‌می 2023 ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و هه‌ندێ كات ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. خێرایی با 5 – 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 9 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 30- 11- 2023 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر: 16 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: 15 پله‌ی سیلیزی
دهۆك: 16 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك: 17 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه: 16 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: 17 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان: 21 پله‌ی سیلیزی
حاج ئۆمه‌ران: 7 پله‌ی سیلیزی
سۆران: 15 پله‌ی سیلیزی
AM:10:20:29/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 4148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت