پۆلیسی دهۆك: مستەفا فەهمی تەمەنی 16 ساڵ لهلایهن هاوڕێكهیهوه لهناو پۆلدا كوژراوه
وێستگهنیوزـ
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە لە قوتابخانەیەکی سەنتەری قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک قوتابییەک لەناو پۆلدا بە دەمانچە دەستڕێژی گوللـەی لە هاوڕێکەی کرد و کوشتی.
پۆلیسی دهۆک لە راگەیهندراوێکدا رایگهیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ پۆلیسی سێمێل لە رووداوێکی کوشتن ئاگادار کراونەتەوە، دەرکەوت قوتابییەک بە ناوی (ع. ف. ع.) هاوڕێکەی بە دەمانچە کوشتووە. تاوانلێکراو و تاوانبار هەردووکیان لەدایکبووی 2007ـن. تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت".
پۆلیسی دهۆک ئاماژە بەوەش دەکات، هەردوو قوتابییەکە هاوڕێی یەکدی بوون و پۆلی 11ی دواناوەندی بوون.
قوتابییە کوژراوەکە ناوی مستەفا فەهمی یە و تەمەنی 16 ساڵە، تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکیی دهۆک کراوە.
AM:11:47:28/11/2023
ئهم بابهته 6988
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت