لە گه‌ڕه‌كی هوانه‌ی شاری سلێمانی شەڕەتەقە روویدا و بەوهۆیەشەوە چەند کەسێک بریندار بوون، وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێت كه شه‌ڕه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دروست بووه.
سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم به وێستگه نیوز-ی رایگەیاند:" لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی شەڕە تەقە لەنێوان ژمارەیەک هاوڵاتیدا روویدا و بەوهۆیەشەوە چەند کەسێک برینداربوون".
به‌پێی زانیارییه‌كان شه‌ڕه‌كه له دەورەبەری چەند فرۆشگا و دوکانێکی گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی بە چەک و فیشەک لە نێوان چەند کەسێک دروست بوەو به‌هۆیه‌وه پێنج کەس بە سەختی برینداربون و یەکێک لە بریندارەکان منداڵێکە، لە ئێستاشدا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوشاری سلێمانی.
هەر لەوبارەیەوە وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئه‌وه‌شی بۆ وێستگه نیوز ئاشكراكرد كه هۆکاری شەڕەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کە لەنێوان هەردوولایەنی شەڕکەردا ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەوبارەیەوە. دوابەدوای ئاگادارکردنەوەیان هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە."
PM:03:57:21/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 4180
جار خوێنراوهتهوه