نێچیرڤان بارزانی: خۆشحاڵ بووم پێشوازی له‌ دۆستی گه‌لی کوردستان و هاوڕێی ئازیز بۆریسن جۆنسن بکه‌م


وێستگه‌ نیوزـ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە هەولێر پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کرد و وتی: خۆشحاڵ بووم پێشوازی له‌ دۆستی گه‌لی کوردستان و هاوڕێی ئازیز بۆریسن جۆنسن بکه‌م.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "خۆشحاڵ بووم ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ هه‌ولێر پێشوازی له‌ دۆستی گه‌لی کوردستان و هاوڕێی ئازیز به‌ڕێز بۆریسن جۆنسن سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا بکه‌م."

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە نێچیرڤان بارزانی نووسیویەتی "پێکه‌وه‌ ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌، ئاڵنگاری و ئه‌گه‌ره‌کان و پێشبینی بۆ داهاتوو، بیروڕامان گۆڕییه‌وه‌."

دیداره‌كانی جۆنسن دوای به‌شداریكردنی دێت له‌ چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک و لە رۆژی یەکەمدا، دوای بەڕێوەچوونی رێورەسمی دەستپێکردنی کۆڕبەندەکە، پێنج پانێلی تایبەت بەڕێوەچوون.

كۆڕبه‌نده‌كه‌ بە بەشداری زیاتر لە 300 کەسایەتی سیاسی، ئەکادیمی، ئەمنی و ئابووری و تەکنەلۆژیا و بوارە جیاوازەکان لە 80 وڵاتەوە، رۆژی دووشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2023 دەستیپێکرد.


PM:10:50:20/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 1264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت