ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ: کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی کۆبوونەوەی باشبوون و لێکتێگەیشتن هەیە

‌ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

وێستگه‌نیوز-
لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ کۆبوونەوەکانی حزبه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ پارتی دیموكراتی‌ كوردستان "کۆبوونەوەی باشبوون و لێکتێگەیشتن هەیە".


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2023 ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاڤامیدیا وتی‌: " له‌ هه‌فته‌كانی‌ رابردوودا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ‌ پارتی‌ كرد و كۆبوونه‌وه‌كان باش بوون و لێكتێگه‌یشتن هه‌بووه‌ و له‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رده‌وامدا بووین".

ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌ڵێت: "ناتوانم دیاری بكه‌م كه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ داهاتووی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ده‌كرێت، به‌ڵام لێكتێگه‌یشتن هه‌یه‌".
وتیشی‌: "ئه‌و ساردییه‌ی‌ كه‌ رابردوو هه‌بووه‌ و ئه‌و لێكتێنه‌گه‌یشتنه‌ی‌ هه‌بووه‌ و ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ی‌ كه‌ هه‌بووه‌ به‌ راشكاوانه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كان باسكراون".

راشیگه‌یاند كه‌ "نیگه‌رانییه‌كان په‌یوه‌ندییان به‌ یه‌كێتی‌ و پارتییه‌وه‌ هه‌یه‌، ئێمه‌ نیگه‌رانیمان هه‌بووه‌، براده‌رانی‌ پارتیش نیگه‌رانییان هه‌بووه‌ و زۆر به‌ راشكاوانه‌ باسمان كردووه‌".


PM:03:30:20/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 1180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت