كه‌شناسی هه‌رێم كاتی گه‌یشتنی بارانبارینه به‌لێزمه‌كه‌ی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و له دوای نیوه‌ڕۆوه باران بارین له سنووری دهۆك و هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات و بۆ دره‌نگانی شه‌و كاریگه‌رییه‌كه‌ی ده‌گاته سلێملنی و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و بارانی به لێزمه ده‌بارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی و نیوەڕۆ، پاشان لە دواى نیوەڕۆ کاریگەرى شەپۆلێکى بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان دەستپێدەکات، سەرەتا بارانبارینی مامناوەند دەبێت، پاشان بارانەکە بەهێزتر دەبێت دەگۆڕێت بۆ بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە لە کاتەکانى ئێوارەدا لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى دهۆک.
ده‌شڵێت: "درەنگانی شه‌و کاریگەرى ئەم شەپۆلە دەگاتە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین، زۆرترین رێژەى داباریین لەسەر پارێزگاى دهۆک دەبێت بەتایبەتى (شیلادزێ، ئامێدى، جەمانکى، ئاکرێ) هەروەها زیادبوونى خێرایى با لەسنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى کەرکوک لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه كه‌شناسی رایگه‌یاندووه، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ دووشه‌ممه 20ی تشرینی دووه‌می 2023، كه‌شناسی هه‌رێم وتوویه‌تی: "ئاسمان بە گشتی هەور و باراناوی دەبێت بە درێژاى کاتەکان، ئاستى دابارین (لێزمە بارانى بەردەوام و هەندێ کات مامناوەند دەبێت) لە سەرجەمى ناوچە جیاجیاکان، لەگەڵ باران بارین شەپۆلێکى بەفر بارین ناوچە شاخاووییە سنووریەکان و لووتکەى ناوچە شاخاویییە بەرزەکان دەگرێتەوە، کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەکاتەکانى شەو درەنگدا لاواز دەبێت".
باسی له‌وه‌شكردووه: پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى
سۆران: 11 پلەى سیلیزى
AM:11:45:19/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 51340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت