د. سه‌یوان عه‌لی: گۆڕان هه‌ڵه‌ی كرد..بڕیاری دورخستنه‌وه‌م بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنه
وێستگه نیوزـ
له 2023/10/22دا به فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ جاری دووه‌م ته‌مه‌نی خزمه‌تی د. سه‌یوان عه‌لی بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌سه‌ر پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان درێژكرایه‌وه‌و دواتر بزوتنه‌وه‌كه له ریزه‌كانی دووری خسته‌وه، ناوبراویش ده‌ڵێت: بڕیاری دورخستنه‌وه‌م له ریزه‌كانی گۆڕان بۆ مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردنه.
د.سەیوان عەلی، لەسەرپشکی بزوتنەوەی گۆڕان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت دا پۆستی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی وه‌رگرت، پارساڵ دوای گه‌یشتنی ته‌مه‌نی به خانه‌نشینی، ساڵێك بۆ راژەکەی بۆ درێژكرایه‌وه و ئه‌مساڵیش به‌هه‌مانشێوه ساڵێكی دیكه‌ی بۆ درێژكراوه‌ته‌وه تاوەکو مانگی 9ی ساڵی 2024.
دوێنێ هه‌ینی 3ی تشرینی دووه‌می 2023، دلێر عه‌بدولخالق وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه "به‌هۆكاری دوباره درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی (د.سه‌یوان عه‌لی ڕه‌زا) بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بڕیارماندا به دوورخستنه‌وه‌ی ناوبراو له ڕیزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان".
دوای بڕیاری دورخستنەوەی له ریزه‌كانی بزوتنەوەی گۆڕان، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە یەکەم لێدوانی دا و ده‌ڵێت: بڕیارەکەی هه‌ڵه‌یه و بزوتنەوەکەش یه‌ك ده‌نگ نه‌بوه له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینیم.
د.سەیوان عەلی، به ماڵپه‌ڕی (دەنگ نێت)ـی راگه‌یاند: هیچ کات ئاگاداری بابەتی دورخستنەوەکەی نەبوە لەلایەن حزبەکەیەوە و گفتوگۆیی ئەو بابەتەی لەگەڵ نەکراوە، وتیشی: بزوتنەوەی گۆڕان هیچ یەکدەنگ نەبوە لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینیم.
ده‌شڵێت: گفتوگۆم لەگەڵ سەرۆکی تیمی حکومەت- مستەفای سەید قادر کردوە و پێی راگەیاندوم کە بەردەوام بم لە کارەکەم، بەڵام رێکخەری ئیشوکاری بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت- دانا عەبدولکەریم پێی راگەیاندم نابێت تەمەنی خانەنشینیم بۆ درێژ بکرێتەوە، منیش دڵنیام کردەوە کە داوای ئەوەم نەکردوە، بەڵکو وەک لە نوسراوەکەی وەزارەتی پەروەردەشدا هاتوە بەهۆی پێویستیەوە لە ئەرک و کارەکانی وەزارەت پێویستیان بە من بوەو وتی: "من تاکەکەس نیم تەمەنی خانەنشینی بۆ درێژ کراوەتەوە، بەڵكو بۆ چەند وەزیرێکی دیکەش کراوە".
بریکاری وەزارەتی پەروەردە پێیوایه بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی له ریزه‌كانی گۆڕان بۆ مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن بوه و وە ک خۆی وتی: گۆڕان "پێیوایە بەو جۆرە دەنگ دەهێنێت، بەڵام هەڵەی کرد".
PM:03:10:04/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت