بافڵ تاڵه‌بانی: بەپشتیوانی تێکۆشەرەکانمان درێژە بە خەبات دەدەین

‌بافڵ تاڵەبانی و عەدنان موفتی

وێستگه‌نیوزـ

بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ سه‌ردانێكیدا بۆ لای عه‌دنان موفتی، سه‌ركرده‌ی دیاری حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند،بە ئەزموون و لێهاتوویی ئەوان درێژە بە خەباتی خۆیان دەدەن لەپێناو خزمەتکردنی کوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌یدا.

میدیای یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه‌: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەریی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی و عومەر شێخ موس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی و دلێر سەید مەجید و عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی لە شاری هەولێر سەردانی عەدنان موفتی، سەرکردەی دیاری یەکێتی کرد.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، لە دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی، "رۆڵی عەدنان موفتی، لە مێژووی رزگاریخوازی کورد بەتایبەت شۆڕشی نوێدا بەرز نرخاند کە رۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی هەبووە لە قۆناغە جیاوازەکاندا".

وتیشی، "بە شانازییەوە ناوی سەرکردە دێرین و دیارەکانی یەکێتی دەهێنین و مێژووی پڕ لە سەروەرییان بۆ هەمیشە بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوە. ئێمە پاڵپشت بە ئەزموون و لێهاتوویی ئەوان درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین لەپێناو خزمەتکردنی کوردستان و خەڵکە خۆشەویستەکەیدا".


PM:08:23:12/10/2023


ئه‌م بابه‌ته 1812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو