وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی لێبڕینی مووچه‌ بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ باره‌ی لێبڕبنی مووچه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌ مانگی حه‌وت و مانگی 12 ساڵانه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق ئه‌و هه‌زار دیناره‌ له‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕدرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم كه‌ ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌ 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، بڵاویكرده‌وه‌، هاتووه‌: "لە وەڵامی چەند پەیج و کەناڵی NRT کە لێدوانێکیان بەناوی دکتۆر هاوڕێ کەمال، راوێژکاری یاسایی وەزارەت سەبارەت بە لێبڕینی هەزار دینار لەمووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران بڵاوکردوه‌تەوە، بۆ رای گشتی و سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندنی روون دەکەینەوە کە ناوبراو هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو بابەتە بۆ هیچ پەیج و کەناڵێکی راگەیاندن نەداوە".  

ده‌شڵێت: "سەبارەت بەو بابەتە راوێژکاری یاسایی وەزارەته‌كه‌مان د. هاوڕێ کەمال رایگەیاند، ئەو هەزار دینارەی کە ساڵانە دووجار لە مووچەی مانگی حەوت و مانگی دوانزە لە فەرمانبەر دەبڕدرێت بە پێی مادەی 12ی یاسای رەسمی پولی ژمارە 71ی ساڵی 2012 یەو لە سەرتاسەری عیراق جێبەجێ دەکرێت، نەک تەنها لە هەرێمی کوردستان و ئەم بابەتە نوێ نییە و ساڵانی رابردووش جێبەجێ کراوەو پێویستی بەهیچ بڕیارێک نییە". 


PM:09:26:03/10/2023


ئه‌م بابه‌ته 13976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت