ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە: داواکارین کە هەرچی زووترە دەست بە پرۆسەی خوێندن بكرێته‌وه
وێستگه نیوزـ
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه مووچه مافێكی بنه‌ڕه‌تیی هاوڵاتیانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌ندێك ناوچه ده‌وامی خوێندن ده‌ستی پێنه‌كردوه‌و ده‌بێت به زوترین كات ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكرێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ڵێت: هیچ بوارێکمان نییە گۆڕانکاری لە ساڵنامەی خوێندن بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکەینەوە کە بە زووترین کات دەستبکرێتەوە بە دەوامکردنی ناوەندەکانی خوێندن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه‌وه، تائێستا له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین و ناوچه كوردییه‌كانی خوێندنی كوردی له كه‌ركوك ده‌وامی ئه‌مساڵی خوێندن بایكۆت كراوه‌و مامۆستایان داوای موچه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەوە :
مووچە مافێکی بنەڕەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانە و ئێمە سوپاسی ڕۆڵی دڵسۆزانەی مامۆستایان دەکەین ، هەموو لایەکیش دۆخی دارایی ئێستای کوردستان و هۆکارەکانی دروست بوونی ئەو دۆخە دەزانین کە ڕووبەروی کوردستان کراوەتەوە، زیاتر لە دوو هەفتەیە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەستیپێکردووە، لە هەندێک ناوچە دەوام نەکراوە.
وەک ئاماژەمان پێدا مووچە مافی بنەڕەتی مامۆستایانە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەوڵی بەردەوامی بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی کوردستانە لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ، داواکارین کە هەرچی زووترە دەست بە پرۆسەی پەروەردە و فێربوون لەو ناوچانە بکرێتەوە چونکە دەرئەنجامەکانی بایکۆت لە ساڵانی ڕابردوو زیانی هەبووە و هیچ بوارێکمان نییە گۆڕانکاری لە ساڵنامەی خوێندن بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکەینەوە کە بە زووترین کات دەستبکرێتەوە بە دەوامکردنی ناوەندەکانی خوێندن.
ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣ی ١٠ی ٢٠٢٣
PM:04:42:03/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 16364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت