كاندیدێكی پارتی له كه‌ركوك له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری داوا ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری به نوسراوێك داوا له نوسینگه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك ده‌كات، چه‌ند كاندێك ئاگادار بكاته‌وه سه‌ردانی ده‌سته‌كه بكه‌ن و به‌ڵگه‌ی ته‌واویش له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن، یه‌كێك له‌و كاندیدانه‌ش، سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه.
به‌شی كاروباری كاندیده‌كان له نوسیگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك له لیستێك كاندیده داواكراوه‌كانی ئه‌گادار كردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: ئاماژه به نوسراوێكی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری به ژماره (م.خ 2240) له رێكه‌وتی 28-9-2023 ئه‌وانه‌ی له خواره‌وه ناویان هاتوه، سه‌ردانی باره‌گای ده‌سته‌كه بكه‌ن له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا.
نوسراوه‌كه داوای له‌و كاندیدانه‌ش كردوه كه به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌صلیی خۆیان به كۆچیی ره‌نگاوره‌نگ له‌گه‌ڵ خۆیان ببنه‌ن كه خزمه‌تی سه‌ربازی و فه‌رمانه كارگێڕییه‌كان له‌پێش ساڵی 2023 بسه‌لمێنێت.
به‌پێی لیسته‌كه، یه‌كێك له‌و كاندیدانه (عه‌دنان محه‌مه‌د حسێن حه‌سن) ناسراو به عه‌دنان كاكه‌ییه، كه كاندیدی ژماره 3ی پارتی دیموكراتی كوردستانه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كه‌ركوك.
هه‌ر له لیسته‌كه‌شدا ناوی (عه‌دنان عه‌بدوڵا محه‌مه‌د جومعه) هاتووه، كه كاندیدی ژماره 1ی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانه بۆ هه‌مان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاره‌كه.
PM:12:25:29/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت