په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌ پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌ كۆده‌بێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

بڕیاره‌ سبه‌ینێ شه‌ممه‌ 30ی ئه‌یلولی 2023، په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر به ‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ كۆب‌بێته‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ش بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسای دیكه‌ بكات.

بریاره‌ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كاتژمێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌ستپێ بكات و خوێندنه‌وه ‌و ده‌نگدان له‌سه‌ر نۆ پڕۆژه‌یاسا بكرێت، كه‌ یه‌كێكیان خوێندنه‌وه‌ و ده‌نگدانه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای به ‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌.

له‌ 13ی ئاداری 2023 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پڕۆژه‌یاساكه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردبوو و له‌ دانیشتنه‌كانی پێشوودا یه‌كه‌م خوێندنه‌وه‌ی بۆ كرا، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكییه‌كانه‌وه‌ پڕۆژه‌یاساكه‌ له‌ كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی پێشووی په‌رله‌ماندا لابردران.

ئەم هەنگاوەی حکومەتی عێراقیش، دوای‌ 10 ساڵ هات دەرکردنی بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و تەواوکردنی رێوشوێنە یاسایی و کارگێڕییەکان.

لە 16ی‌ ئاداری‌ 1988، لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە، بە چەکی کیمیایی‌ هێرشی کرایەسەر و پێنج هەزار هاووڵاتی کورد بەو هۆیەوە گیانیان سپارد و هه‌زارانی دیکەش بریندار و پەککەوتە بوون، کەچی تائێستا لەلایەن حکومەتەکانی عێراقەوە، لە هەموو بوارەکانی مرۆیی، سیاسی، یاسایی، تەندروستی و ئاوەدانیدا، قەرەبووی دانیشتووانەکە و شارەکە نەکراوەتەوە.

لە 13ی‌ ئاداری‌ 2014ەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی دەکرد و لە ساڵی 2015ش ئەو دۆسیەیە چووە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە ئەوکات نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو، بەڵام ئەو پرۆژەیاسایە مایەوە و ئەمساڵ لەلایەن کابینەی سودانییەوە، رەوانەی پەرلەمانی عێراق کرا.


AM:10:14:29/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو