بوونی ده‌نگێك له گۆڕستانی فه‌یدی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه
وێستگه‌نیوز-
ده‌نگۆی بوونی ده‌نگێك له یه‌كێك له گۆڕه‌كان، دانیشتوانی ناحیه‌ی فه‌یدیی سنووری شاری دهۆكی له‌سه‌ر گۆڕستانی ناحیه‌كه كۆكردووه‌ته‌وه و به‌مشه‌وه ده‌یانه‌وێت گۆڕه‌كه هه‌ڵبده‌نه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری وێستگه‌نیوز كه‌وتوون، ماوه‌ی 40 ڕۆژه (غ. ق.)ی ته‌مه‌ن 60 ساڵ كه په‌نابه‌ری رۆژئاوای كوردستانه و له‌ناحیه‌ی فه‌یدی سه‌ر به پارێزگای ده‌هۆك نیشته‌جێبوو، كۆچی دوایی كردووه، به‌ڵام كه‌س و كار‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌ڵێن ده‌نگه ده‌نگ له‌گۆڕه‌كه‌ی دێت".
به‌وهۆیه‌شه‌وه ئه‌مشه‌و دانیشتوانی ناوچه‌كه چوونه‌ته گۆڕستان و ده‌یانه‌وێت گۆڕه‌كه هه‌ڵبده‌نه‌وه.
به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگرییان لێ ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌بێ بریاری دادگا ناتوانن گۆڕه‌كه‌ی هه‌ڵبده‌نه‌وه.
PM:11:51:28/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 23260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت