بافڵ تاڵه‌بانی: هیوادارم ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی قووڵكردنەوەی ئاشتی و تەبایی

‌بافڵ تاڵەبانی

وێستگه‌نیوزـ

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، له‌ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، هیواداره‌ یادەكه‌ خێر و خۆشی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا هاتووه‌: "هیوادارم ئەم یادە پیرۆزە خێر و خۆشی لەگەڵ خۆیدا بۆ خاكەكەمان بهێنێت و ببێتە مایەی قووڵكردنەوەی ئاشتی، تەبایی و پێكەوەژیان لەناو گەلەكەماندا".

هاوكات مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند: "بە بۆنەی یادی لەدایك بوونی پەیامبەری ئیسلام و پێشەوای مەزنی مرۆڤایەتی (محەمەد) درودی خوای لەسەر بێت، پیرۆزبایی گەرم لە تەواوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "هیوادارین هاتنەوەی ئەم  یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر وخۆشی و بەرقەرابوونی ئاشتەوایی و باشبوونی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی  خەڵكی کوردستان ".


PM:11:31:26/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 10820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت