دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ئەمیری چهكداره بیانییهكانی داعشی راگەیاند
وێستگهنیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا ئەمیری چەکدارە بیانییەکانی داعشیان دەستگیرکرد.
بهپێی راگهیهندراوێكی دهزگای ئاسایشی ههرێم تیایدا هاتووه: هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد و چاودێری بەردەوام، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا بە هەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لەپارێزگای کەرکوک تیرۆریستی داواکراو ( ابو بخاری) دەستگیرکرد، ناوبراو ئەمیری کەتیبەی (چەکدارە بیانیەکانی) داعش بووە.
باسی لهوهشكردووه: هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان، هەمیشە دەستێکی پۆڵاین دەبن بۆ بەگژداچوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانیان، لەپێناو فەراهەمکردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ هەرێم.
PM:08:07:26/09/2023
ئهم بابهته 1792
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت