نه‌رمین مه‌عروف: هه‌رێم قه‌رزاری بانكی (تی بی ئای)یه‌ و نازانرێت قه‌رزه‌كه‌ی خۆی له‌ 700 ملیاره‌كه‌ ده‌بڕێت یان نا


وێستگه‌ نیوزـ

قەرزە 700 ملیار دینارەكەی حكومه‌تی عێراق بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم لەلایەن سێ بانكەوە به‌ هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێك له‌و بانكانه‌، بانكی تی بی ئای-یه‌ كه‌ قه‌رزی دیكه‌ی لای هه‌رێمی كوردستانه‌.

له‌لێدوانێكدا د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عێراق هەریەك رایگه‌یاند: " ئەو 700 ملیار دینارەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت لەلایەن سێ بانكەوە پارەكە تەرخاندەكرێت كە هەریەك لە بانكەكانی رەشید و رافیدەین 250 ملیار دیناریان ناردووە و دەبێت بانكی تی بی ئای 200 ملیار دینارەكەی دیكە بنێرێت."

"بانكەكانی رەشید و رافیدەین پشكی خۆیان داوه‌ته‌ هه‌رێم له‌ 700 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا، تەنها بانكی تی بی ئای ماوە و پێشتر هەرێمی كوردستان قەرزداری ئەو بانكەیە تائێستا یەكلانەبووەتەوە كە ئاخۆ بانكەكە قەرزەكەی خۆی لەو بڕە پارەیە دەبڕدرێت یاخود نا." نه‌رمین مه‌عروف وای وت.

هەرێمی كوردستان قەرزاری بانكی تی بی ئای-ە و دەبێت ساڵانە 800 ملیار دینار بۆ ماوەی حەوت ساڵ بداتەوە واتا بۆ هەر مانگێك 68 ملیار دینار بە قازانجەكەوە، به‌ڵام تائێستا یەكلانەبووەتەوە كە ئاخۆ بانكەكە قەرزەكەی خۆی لەو پارەیە دەبڕدرێت یاخود نا.


PM:06:50:26/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو