ئاگر له‌ كه‌مپێكی‌ ئاواره‌كان كه‌وته‌وه‌ و منداڵێك گیانی‌ له‌ده‌ست دا


وێستگه‌نیوز-
له‌ كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌شی‌ تایبه‌ت به‌ په‌نابه‌رانی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان، ئاگر له‌ خێوه‌تێك كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ منداڵێك گیانی‌ له‌ده‌ست دا.


به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ په‌یامنێری‌ وێستگه‌نیوز، شه‌وی‌ رابردوو "ئاگر له‌ خێوه‌تێكی په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپی‌ به‌رده‌ڕه‌ش كه‌وته‌وه‌ و خێوه‌ته‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی سووتاوه‌".

به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵان له‌ناو ئاگره‌كه‌ سووتا و گیانی له‌ده‌ست داوه‌.
 
له‌ ئاگره‌كه‌دا ته‌نیا یه‌ك خێوه‌ت سووتاوه‌ به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌هۆی‌ شۆرتی كاره‌با ئاگره‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌.
 
كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌كه‌وێته‌ باشووری قه‌زاكه‌، له‌ كۆتایی ساڵی 2019 به‌ھۆی ھێرشی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی گرێ سپی و سه‌رێكانی بۆ په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كورستان دروستكراوه‌.


AM:09:01:26/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت