كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر: بەردەوامین لە نیگەرانیەکانمان دەربارەی پاشەکشەی ئەم دواییانەی ئازادیی راگەیاندن


وێستگه‌نیوز-
كونسوڵخانه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر ئاشكرایكرد كه‌ به‌رده‌وامن لە نیگەرانیەکانیان دەربارەی پاشەکشەی ئەم دواییانەی ئازادیی راگەیاندن له‌ هه‌رێمی كوردستان.

 
كونسوڵخانه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "مارك سترۆ- كونسوڵی گشتیی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانانی ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ له‌ هه‌رێم كۆبووه‌ته‌وه‌ بۆ ئاشنابوون بە کارەکانیان و پانتایی کاریی ڕاگەیاندن و ئەو ئاڵنگاریانەی ڕوبەڕوی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ دەبنەوە".
 
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "كونسوڵی گشتی ده‌ستخۆشی له‌ رۆژنامه‌وانه‌كان كرد له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ روماڵكردنی بێلایه‌نانه‌ی هه‌واڵه‌ سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌رێم".
 
مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "به‌رده‌وامین له‌ نیگه‌رانییه‌كانمان ده‌رباره‌ی پاشه‌كشه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی ئازادیی ڕاگه‌یاندن".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "پاشه‌كشه‌ له‌ نموونه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌ڕه‌مه‌كیانه‌ و پشكنینی نایاسایی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و كه‌موكوڕیی له‌ جێبه‌جێكردنی یاسای كاری ڕاگه‌یاندن و یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی هه‌رێمی كوردستان".
 


PM:11:40:25/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 2268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو