محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له‌یادی ریفراندۆمدا: نه‌ك هه‌موو ساڵێك ده‌بێت هه‌موو رۆژێك ئه‌و یاده بكرێته‌وه
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌یادی شه‌ش ساڵی ریفراندۆمدا په‌یامێكی بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند: 25ی 9 ڕۆژێكی گه‌وره‌و پیرۆزه بۆ گه‌لی كورد و ده‌بێت ده‌بێت هه‌موو رۆژێك ئه‌و یاده بكرێته‌وه.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا له ساڵیادی ریفراندۆم وتی: "ئه‌مڕۆ رۆژی سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌و رۆژه‌یه كه كورد سه‌لماندی له‌ژێر ئه‌و هه‌موو فشاره‌دا سڵی له‌هیچ شتێك نه‌كرده‌وه و ریفراندۆمی ئه‌نجامدا".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت: "پێویسته كورد هه‌موو رۆژێك و هه‌ر سه‌عاتێك و هه‌ر له‌حزه‌یه‌ك، یادی ریفراندۆم بكاته‌وه، چونكه كورد داوای ئازادی كرد، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی باسی مافی مرۆڤ و مافی میلله‌تانیان ده‌كرد، له‌و كاته‌دا له ئاستی كورد كه‌ڕ و لاڵ و كوێر بوون و گهلهكۆمهكییان له میلله‌ته‌كه‌مان كرد".
سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دۆخی ئێستا ناخۆشه و به‌شێكی هۆكاره‌كه‌ش بۆ شێوازی ئیداره‌دان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به‌شه زۆره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناكۆكیی هێزه سیاسییه‌كان، له‌كاتێكدا بۆ یه‌كتر سازش ناكه‌ن به‌ڵام برا بچوكی خه‌ڵكی ترن، ئه‌وه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد هه‌بووه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت، میلـلـه‌تی كورد به قۆناغێكی زه‌لیلی و داماوی و هه‌موو قه‌یرانه‌كاندا تێده‌په‌ڕێت، بۆیه دوای گۆڕانكارییه‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد بۆ به‌غدا و رادهستیكردنی به ئاسانی بۆ به‌غدا و رێكلام بۆ ناحه‌زانی كورد، ئێستا تێگه‌یشتن ئه‌وه‌ی كه بۆنی ده‌هات، بۆنی كه‌باب نه‌بوو، به‌ڵكو كه‌ریان داخ ده‌كرد”، ئێستا عێراق كورد به عێراقی نازانێت و له به‌رنامه‌ی عێراقدا له بودجه و مووچه و ده‌ستوردا كوردی تێدا نییه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئێستا پێویسته كورد به‌رنامه‌یه‌كی نوێی هه‌بێت و بیر له كۆمه‌ڵێك كارتی به‌هێزی تر بكاته‌وه بۆ داهاتووی میلـلـهتهكهمان و چیتر ئه‌و زه‌لیلییه قبوڵ نه‌كات".
سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان راشیگه‌یاند كه "ئێٍستا به‌رپرسانی كورد پێویستیان به یه‌كگرتن و یه‌كخستنی ماڵی كوردستانی و دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو حزبه سیاسییه‌كان و ده‌ربڕینی یه‌ك هه‌ڵوێستی سیاسی و هه‌موو حزبه‌كان له بڕیاری سیاسی به‌شداربن".
PM:11:20:25/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1640
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت