ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ته‌وقیف كرا
وێستگه‌نیوز-
به‌هۆی قسه‌كردنی له‌باره‌ی قاچاخچێتی له مه‌رزی په‌روێزخان، كه‌ریم عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان، له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستگیر كرا و به فه‌رمانی دادوه‌ر راگیرا (توقیف كرا).
كاوه له‌تیف پارێزه‌ری ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به رادیۆی (ده‌نگ)ی وت:"ئه‌مڕۆ كه‌ریم عه‌لی له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، چووه به‌رده‌م دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌لار".
وتیشی: "له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه بڕیاری راگرتنی كه‌ریم عه‌لی درا هه‌تا ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان‌و ئێستا له گرتووخانه‌ی ئاسایش راگیراوه".
به‌وتی پارێزه‌ره‌كه‌ی، سكاڵاكه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی به پشتبه‌ستن به ماده‌ی (2)ی یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن تۆمار كراوه.
به‌پێی یاسا ته‌وقیفكردن تاوه‌كو 15 رۆژه، به‌ڵام پارێزه‌ره‌كه‌ی كه‌ریم عه‌لی ده‌ڵێ:" سبه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ین به كه‌فاله‌ت ئازادی بكه‌ین، بڕیار لای دادوه‌ره ئازادی ده‌كات یاخود نا".
كه‌ریم عه‌لی، پێشتر له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا باسی له بونی حاڵه‌تی نایاسایی و قاچاخی له ده‌روازه‌ی (په‌روێزخان) كرد كه ده‌روازه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی نێوان ئێران و هه‌رێمه له گه‌رمیان، له‌دوای به‌رنامه‌كه وه‌زاره‌تی دارایی له كۆنگره‌كه‌ی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی دایه‌وه و چه‌ند رۆژێك دواتر سكاڵای له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش له‌سه‌ر تۆماركرد و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرا.
PM:04:08:25/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 6704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت