هیمداد شاهین: ئه‌وپه‌ڕی‌ بێڕه‌وشتییه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ دوو هه‌فته‌ مووچه‌ی‌ مانگێك دابه‌ش ده‌كات


وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ بێڕه‌وشتییه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ پاره‌ی دوو مانگ زیاتری له‌به‌رده‌ستدایه‌ و مووچه‌ی مانگێك دابه‌ش ده‌كات.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ی‌ ئه‌یلولی‌ 2023، هیمداد شاهین وته‌بێژی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ له‌ لێدوانێكدا وتی‌: "ئه‌مه‌ ئه‌وپه‌ڕی بێڕه‌وشتیی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ كه‌ پاره‌ی دوو مانگ زیاتر مووچه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌تا به‌ دوو هه‌فته‌ ئینجا مووچه‌ی مانگێك دابه‌ش ده‌كات!".

هیمداد شاهین ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دۆلاری داهاتی ناوخۆ هه‌یه‌ و به‌غدادیش پاره‌كه‌ی ناردووه‌ـ به‌ڵام تائێستا یه‌ك دیناریان دابه‌ش نه‌كردووه‌".

ئه‌م لێدوانه‌ی‌ وته‌بێژی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراق 500 ملیار دیناری‌ ناردووه‌ و سێ‌ مانگیشه‌ مووچه‌ دابه‌ش نه‌كراوه‌، به‌ڵام حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ 14 رۆژ مووچه‌ی‌ مانگی‌ ته‌مموزی‌ رابردوو دابه‌ش ده‌كات.


PM:02:54:25/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو