كاوێز مه‌لا په‌روێز: بە خەڵک راپرسیمان کرد بۆ جیابوونەوە لەو سەرەوە خۆمان بووین بە عێراقیەکی عەیار 24
وێستگه‌نیوزـ
كاوێز مه‌لا په‌روێز، لێپرسراوی پێشووی راگەیاندنی پارتی له كه‌ركوك لەسەر پرسی ریفراندۆم ره‌خنه له به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی ده‌گرێت و ده‌ڵێت، "بۆ پۆستێکی شرینی ئەو بەغدا عەزیمە حازرین نیوەی کورد بدەین بە دەم ئاوی دیجلەوە".
ئه‌مڕۆ 25ی ئه‌یلولی 2023، شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان تێپه‌رده‌بێت، به‌وهۆیه‌وه هه‌ریه‌كه له مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی دیموكراتی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له پلاتفۆرمی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) په‌یامیان بڵاوكرده‌وه.
كاوێز مه‌لا په‌روێز له پۆستێكدا له فه‌یسبوكی خۆی ده‌ڵێت: "بە خەڵک راپرسیمان کرد بۆ جیابوونەوە، لەو سەرەوە خۆمان بووین بە ئێراقیەکی ملتزمی عەیار بیست و چوار، ئێراقیەک بۆ پۆستێکی شرینی ئەو بەغا عەزیمە حازرین نیوەی کورد بدەین بە دەم ئاوی دیجلەوە!".
ئه‌وه‌شی وتووه: "هێشتا کفنی کەرنەڤاڵی گشتپرسی زەرد نەبو بوو، باوەشمان بە پۆستەکانی بەغا کردوە، بە زوویی بووین بە هاوپەیمانی ئەو ئێراقیانەی کە تا سەر ئیسک دژی نەک سەربەخۆی کورد بوون بەڵکو دژ بە حکومی زاتیشن بۆ کورد!".
PM:12:39:25/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت