له سلێمانی گه‌نجێك له‌كاتی كاركردن كه‌وته خواره‌وه و گیانی له ده‌ستدا
وێستگهنیوزـ
كه‌مێك پێش ئێستا له پڕۆژه شاری دایك له سلێمانی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 34 ساڵ كه پیشه‌ی پێشمه‌رگه بووه له نهۆمی سێیه‌می یه‌كێك له پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون كه‌وته خواره‌وه و گیانی له ده‌ستدا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پۆلیسی سلێمانی، دیار ئه‌حمه‌د رۆسته‌م، له دایكبووی ساڵی 1989 پیشه پێشمه‌رگه خاوەنی دوو منداڵە، له‌كاتی كاركردن له پڕۆژه‌ی شاری دایك له سلێمانی و له نهۆمی سێیه‌می بینایه‌ك كه‌وته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستدا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، تیمه‌كانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیان پێكردووه، ته‌رمه‌كه‌ش بۆ پزیشكی دادی سلێمانی به رێكراوه.
PM:12:01:25/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 4336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت