بارزانی: پیرۆزە رۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل

‌مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی

وێستگه‌نیوزـ

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی لە شەشەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆمی بە "رۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل" ناو بردووه‌.


ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئەیلوولی 2023، مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شەشەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دا لە پلاتفۆرمی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) لە پەیامێکی یه‌ك دێڕیدا وتی: "پیرۆزە، رۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل".

لە 25ی ئه‌یلولی2017، سەرەڕای فشارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بۆ باشووری كوردستان ئه‌نجامدرا نزیکەی 93%ـی خەڵکی هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕاوه‌كان دەنگیان بە "بەڵێ" بۆ سەربەخۆیی دا.
 
له‌كاردانه‌وه‌ی ریفراندۆمدا حکومەتی عێراق هێرشیکردە سەر کەرکوک و شنگال و بەشێکی تر لە ناوچە دابڕاوه‌كان و دەروازە و فڕۆکەخانەکانی کوردستانی بۆ ماوەیەک داخست.


AM:10:10:25/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت