وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق: له‌سبه‌ینێوه بڕیاری داخستنی سنووره‌كان ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنەوە
وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق پێی راگه‌یاندووه كه له‌سبه‌ینێوه بڕیاری داخستنی سنووره‌كان ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
د.موسه‌ننا ئه‌مین په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زیری كشتوكاڵ په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه و دڵنیایی كرده‌وه كه "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا، به‌داخستنی سنوره‌كان بۆ كۆمه‌ڵێكی زۆر به‌روبووم له به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانی ھه‌رێمی كوردستان له‌وانه (په‌تاته، ته‌ماته و شوتی) و بڕیاره‌كه له‌سبه‌ینێوه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئه‌وشتانه له سنوره‌كان ھاوردهبكرێت".
د.موسه‌ننا ئه‌مین ده‌ڵێت: "هه‌ندێك پێیانوایه ئه‌مه كاریگه‌ری لهسهرگرانی بازاڕ ده‌بێت، به‌ڵام بێگومان وانییه چونكه دوو یاسا هه‌یه هه‌ردوو یاساكه ده‌بێ ڕێزیان لێبگیرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "یاسای پشتیوانیكردن له جوتیاران و به‌روبوومی ناوخۆ و پشتیوانیكردنیهتی له كاتێكدا كه شتومه‌كی وڵاتانی دراوسێ كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌ێت له‌سه‌ر به‌رزبوونی نرخ و زه‌ره‌ری جوتیاران ئه‌وه یاسایه‌كی دیكه‌ش هه‌یه بۆ پاراستنی به‌كاربه‌ر و هاوڵاتیان كه ئه‌و به‌روبومانه به‌كاردێنن نابێ گران بیكڕن و له كاتی گرانبوونی نرخی ئه‌م كاڵایانه ئه‌و كاته به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه ڕێگه ده‌درێت كاڵا بێته ناوه‌وه‌ی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی له توانای بهكاربووان و هاوڵاتیان زیاتر نه‌بێ و ده‌رنه‌چێ بۆیه هیچ پێویست به دڵه‌ڕاوكێ ناكات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "گرنگی بڕیاره‌كه له‌وه‌دایه كه ده‌یان هه‌زار جوتیار كه بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یه و ده‌یان هه‌زار كرێكار و بارهه‌ڵگر و بازرگانانی سه‌وزه و میوه و فرۆشیارانی سودمه‌ند ده‌بن له‌م جۆره بڕیاره و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه".
د.موسه‌ننا ئه‌مین راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه، به هه‌وڵ و هیمه‌تی هه‌موولایه‌ك و به‌تایبه‌ت جوتیاره به‌ڕێزه‌كانی پێنجوێن كه فشارێكی كاریگه‌ری و باشیان هه‌بوو و وه‌ك ئه‌ركی په‌رله‌مانتاری خۆمان له‌خۆپیشاندان و سه‌ردانیكردنی لای وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق و باسكردنی گرفته‌كانیان له‌خزمه‌تیاندا بوین".
رۆژی سێشه‌ممه 19ی ئه‌یلولی 2023 ژماره‌یه‌ك له جوتیارانی پێنجوێن به ژماره‌یه‌ك سندوقه ته‌ماته‌وه چوونه به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق له به‌غدا بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له دژی ساغنه‌بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له ده‌ره‌نجامی كردنه‌وه‌ی سنووره‌كان و دواتر وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق به‌ڵێنی دا سنوره‌كان دابخات تا جوتیارانی هه‌رێم به‌رهه‌مه‌كانیان ساغ بكه‌نه‌وه و توشی زیان نه‌بن.
PM:10:52:24/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت