كاروان یاروهیس: تائێستا بانكەكان رێكارەكانی ناردنی 700 ملیار دینارەكەیان تەواو نەكردوە
وێستگه نیوزـ
پهرلهمانتارێكی فراكسیۆنی یهكێتی له پهرلهمانی عێراق رایگهیاند: بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ ناردنی قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاراستەی بانكەكان كراوە، بهڵام تائێستا بانكەكان رێكارەكانی ناردنی 700 ملیار دینارەكەیان تەواونەكردوە و چاوەڕوان دەكرێت لەم هەفتەیە پارەكە بنێردرێت.
لهمیانی بهشداریكردنی له بهرنامهی تاوتوێی كهناڵی ئێن ئاڕ تی، كاروان یاروەیس، پهرلهمانتاری فراكسیۆنی یهكێتی له پهرلهمانی عێراق رایگەیاند:" بەپێی بەدواداچوونەكانمان تائێستا بانكەكانی رەشید و رافیدەین رێكارەكانی ناردنی 700 ملیار دینارەكەیان تەواونەكردووە و چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیە پارەكە رەوانەبكرێت هەر كات پارەكە نێردرا دەبێت حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچە بكات".
"پێشتر چەند جارێك سكاڵا لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان تۆماركراوە بۆیە بانكەكان دەیانەوێت بە رێوشوێنی یاسایی و كارگێریی تەواوی بكەن و جگەلەوەش ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی دارایی دەیانەوێت گرفت بۆ ناردنی ئەو پارەیە دروستبكەن". كاروان یاروهیس وای وت.
وتیشی: لە چەند رۆژی رابردوودا سەرۆكی ژمارەیەك لە فراكسیۆنە كوردییەكان كۆبونەوەیان لەگەڵ ئهندامه نارازییهكانی لیژنهی دارایی كردوه و ئهوانیش بەڵێنیان داوە گرفت بۆ ناردنی پارە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست نەكەن".
PM:10:11:23/09/2023
ئهم بابهته 2480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت