دهزگای ئاسایشی هەرێم: چەند تۆمەتبارێکی ئاژاوەگێڕ و تەقەکەر دەستگیرکران
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
		
		
دهزگای ئاسایشی هەرێم رایگهیاند كه هێزهكانیان له بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ٨ تۆمەتباری ئاژاوەگێڕ و تەقەکەریان لە سنوری چەمچەماڵ دەستگیرکردوه.
		
	
له راگهیهندراوێكی دهزگاكهدا هاتووه: لەپێناو ئارامی و ئاسایشی زیاتر و چەسپاندنی یاسا و ڕێگریکردن لە تەقەکردن و ئاژاوەگێڕی، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەماوەی مانگێکدا، هەشت تۆمەتباریان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیرکردووە.
	
	
"تۆمهتبارهكان هەستابوون بە نانەوەی پشێوی و تەقەکردنی لە ماڵان و شەقام و شوێنە گشتیەکان و سەرجەم ئەو چەکە بێمۆڵەتانەی کە بەکاریان هێنابوو دەستیبەسەرداگیراوە." دهزگای ئاسایشی ههرێم وای وتوه.
	
	
ئاماژهی بهوهشداوه كه لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەکانی ( ٤٩٥-٤٣٠-٤٠٥ ) لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
        
        PM:08:36:23/09/2023 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1652
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت