مەحمود سەنگاوی: رێكاری پێویست بگیرێته بهر بۆ ئهوهی خوێنی شەهیدە قارەمانەکانمان بەفیڕۆ نەچێت
مهحمود سهنگاوی
وێستگهنیوزـ
مەحمود سەنگاوی، فهرماندهی پێشمهرگه رایگەیاند، "هێرشکردن بۆ سەر هێزەکانی دژە تیرۆر کە هێزێکی فەرمی حکومین جگە لەوەی کارێکی تیرۆریستی و بێزراوە هەروەها بەزاندنی ئاسمانی هەرێمی کوردستانە و ئامەنج لێی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەیە بەتایبەت شاری سلێمانی خۆشەویست".
ئهمڕۆ سێشهممه 19ی ئهیلولی 2023، مهحمود سهنگاوی، پهیامێكی بڵاوكردهوه و رایگهیاند: "بۆ شەهید بوونی ئەم سێ رۆڵە قارەمانەی گەلەکەمان، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی تەواوی ئەندامانی بنەماڵە شۆڕشگێڕەکەیان دەکەم و بۆ ئەم خەمە لە ناخی دڵمەوە هاوبەشی خەمیانم و لە یەزدانی مەزن داواکارم کە رۆحی بەرزەفڕی ئەم شەهیدە پیرۆزانەی دەستی غەدر و تیرۆر بە بەهەشتی بەرین شاد بێت، وەهەروەها هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین".
مهحمود سهنگاوی دهشڵێت: "هێزەکانی دژەتیرۆر، هێزێکی نیزامیی و پێشکەوتووی سەربازی هەرێمی کوردستانن کە رۆڵی کاریگەر و دیاریان هەبووە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان".
باسی لهوهشكردووه: "هێرشکردن بۆ سەر هێزەکانی دژە تیرۆر کە هێزێکی فەرمی حکومین جگە لەوەی کارێکی تیرۆریستی و بێزراوە هەروەها بەزاندنی ئاسمانی هەرێمی کوردستانە و ئامەنج لێی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەیە بەتایبەت شاری سلێمانی خۆشەویست. سەرەڕای ئیدانە کردنی ئەم کردەوە تیرۆریستیە بە پێویستی دەزانم کە رێکاری گونجاو و پێویست بگیرێتە بەر بۆ بەفێڕۆ نەچوونی خوێنی شەهیدە قارەمانەکانمان و دووبارە نەبوونەوەی کردەوەی تیرۆریستی لەم شێوەیە".
ئهوهش لهكاتێدایه كه ئێوارەی رۆژی دووشەممە 18ـی ئەیلولی 2023، بە درۆن هێرشکرایە سەر هۆڵێکی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت و دوای هێرشەکە، دژەتیرۆری کوردستان (CTG) رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، "سێ پێشمەرگەمان شەهید بوون" و سێ ئەندامی دیکەیان بریندار بوون.
PM:07:39:19/09/2023
ئهم بابهته 2012
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت