مه‌سرور بارزانی:  لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له هۆكار و چۆنیه‌تی رووداوه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت بكرێت
         
                
        
        
        
          وێستگه‌نیوز-
	سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پێویسته لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له هۆكار و چۆنیه‌تی رووداوه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت بكرێت.
	
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی ئه‌یلولی 2023، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "ڕووداوه‌كه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت دڵگرانی كردووین".
مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: "پێویسته به زووترین كات لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له هۆكار و چۆنیه‌تی ئه‌م ڕووداوه بكه‌ن و ڕاستیه‌كان ئاشكرا بكرێن".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌شڵێت: "سه‌ركۆنه‌ی هه‌ر جۆره پێشێلكردنێكی سه‌روه‌ریی خاكی كوردستان و عێراق و هه‌موو كارێكی نایاسایی ده‌كه‌ین كه ده‌بێته هۆی شێواندنی ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان".
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 18ی ئه‌یلولی 2023 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) شه‌هیدبوون  و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.
        
        
AM:10:15:19/09/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1484
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت