لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ: هێرشكردنه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقه
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی كه فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌تی له سلێمانی بۆردومانكرد له توركیاوه هاتووه، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م ده‌ستدرێژییه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقه.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "كاتژمێر 5:00ی ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 18ی ئه‌یلول فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌ودیو سنووری توركیاوه هاتوه‌ته ناو خاكی عێراق و فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌تی له پارێزگای سلێمانی بۆردومانكردووه و به‌هۆیه‌وه سێ قاره‌مانی ده‌زگای دژه‌تیرۆر شه‌هیدبوون و سێ قاره‌مانی تر برینداربوون".
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ ده‌ڵێت: "ئه‌م ده‌ستدرێژییه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقه و پێشێلكاری و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایش له ناوچه‌كه و جیهان و پێشێلكردنی بڕگه‌كانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بنه‌ماكان و ئامانجه‌كانی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه".
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه "ئه‌م هێرشه دووباره‌بووانه له‌گه‌ڵ بنه‌مای په‌یوه‌ندیی باشی دراوسێیه‌تی نێوان وڵاتان ناگونجێن و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه‌كی باش و هاوسه‌نگی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌شڵێت: "عێراق مافی خۆیه‌تی كۆتایی به‌م پێشێلكارییانه بهێنێت".
پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ دوشه‌ممه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.
AM:08:45:19/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت