خه‌زعه‌لی له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سلێمانی هاته ده‌نگ: پێشێلكردنی روونی سه‌روه‌ریی عێراقه
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
		
		
سه‌رۆكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌سه‌ر بۆردومانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی له ناحیه‌ی عه‌ربه‌تی سه‌ربه پارێزگای سلێمانی هاته ده‌نگ و به پێشێلكردنی روونی سه‌روه‌ریی خاكی عێراقی له‌قه‌ڵه‌مدا.
		
	
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رۆكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، كه گروپێكی چه‌كداری شیعه‌ی عێراقه، رایگه‌یاند: سه‌روه‌ریی عێراق و به‌رگریكردن لێی، یه‌كێكه له‌و بنه‌ما جێگیرانه‌ی كه سازشی له‌سه‌ر ناكرێت.
	
	
وتیشی: ئه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی عەربەت له سلێمانی روویدا، پێشێلكردنی روونی سه‌روه‌ریی عێراقه و ده‌بێت حكومه‌ت و هێزه سیاسییه‌كان یه‌كڕیز بن بۆ راگرتنی ئه‌و پێشێلكارییانه كه دووباره ده‌بنه‌وه.
	
	
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا خه‌زعه‌لی سه‌ره‌خۆشیی له كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان و هیوای چاكبونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواستوه.
	
	
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی ئه‌یلولی 2023، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشكرایهسەر فرۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت لە سلێمانی و به‌هۆیه‌وه سێ كارمه‌ند لە هێزەکانی دژەتیرۆری کوردستانی (یه‌كێتی) شەهید بوون و سیانی دیكه‌ش بریندار بوون .
 
        
        PM:10:06:18/09/2023 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									16176
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت