فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق: ئەم کردەوە دوژمنکارییە پێشێلی سەروەری خاک و ئاسمانی دەوڵەتی عێراقە
وێستگه نیوزـ
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی عه‌ربه‌ت رایگه‌یاند: "ئەم کردەوە دوژمنکارییە پێشێلی سەروەری خاک و ئاسمانی دەوڵەتی عێراقە"، داواشی لە حکومەتی به‌غدا كرد بێتە لەئاستی ئەم پێشلکارییانەی سەر سەروەری عیراق دەنگ و رێوشوێنی دیپلۆماسی بگرێتەبەر.
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ڵێت: بەتوندی کردەوە دوژمنکارییەکەی ئەمڕۆی فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەرەبەت ئیدانە دەکەین، کە بەهۆی بوردومانی دوو فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە شەش پێشمەرگەی دژەتیرۆر شەهید و برینداربوون.
"ئەم کردەوە دوژمنکارییە پێشێلی سەروەری خاک و ئاسمانی دەوڵەتی عێراقە، ئەمە چەندینجارە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان روودەدات"، فراکسیۆنی یەکێتی وای وتوه.
فراکسیۆنی یەکێتی داواشی لەحکومەتی به‌غد كردوه لەئاستی ئەم پێشلکارییانەی سەر سەروەری عیراق بێتە دەنگ و رێوشوێنی دیپلۆماسی بگرێتەبەر.
PM:08:51:18/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت