جەلال زەنگابادی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كورد كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ سێشەممە 5ی ئەیلولی 2023، جەلال حوسێن ناسراو بە جەلال زەنگابادی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كورد له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد، كه له رۆژی هه‌ینی 1ی ئه‌یلولی رابردووه‌وه تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بووبوو.
زه‌نگابادی جگه له زمانی كوردی، زمانه‌كانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی، فارسی، توركی، ئینگلیزی و ئیسپانیشی زانیوه، هه‌ربۆیه به‌رهه‌م و شاكاری نوسه‌ر و ئه‌دیبه گه‌وره‌كانی جیهانی بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌رگێڕاوه.
جەلال زەنگابادی له ماوه‌ی ژیانیدا 19 كتێبی سه‌ربه‌خۆی چاپ كردوه و له هه‌شت كتێبی دیكه‌شدا له‌گه‌ڵ نوسه‌رانی دیكه هاوبه‌شی كردوه، هاوكات نزیكه‌ی 50 كتێبی ده‌سنوسی دیكه‌ی چاپ نه‌كراون و 10 له‌و كتێبانه‌ی بۆ چاپ ئاماده‌ن.
PM:06:34:05/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت