محەمەد حاجی مەحمود: ئەو سوکایەتیهی بە پەیکەری پێشمەرگە کرا هەرکەس و لایەنێک بێت ئەبێت باجەکەی بدات
وێستگه نیوزـ
سهركی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لهسهر روودوهكانی دوێنێی كهركوك رایگهیاند: ئەو سوکایەتیهی بە پەیکەری پێشمەرگە کرا هەرکەس و لایەنێک بێت ئەبێت باجەکەی بدات.
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگهیاند: ماوەی هەفتەیەکە لەلایەن هەندێک لە عەرەبە هاوردەکانەوە ڕێگای سەرەکی کەرکوک هەولێر گیراوە و بونەتە ڕێگر بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان، لەبەرامبەردا کاربەدەستانی ئەمنی و حکومی ئەو شارە نەک هیچ لێپرسینەوەیەکیان نەکردوە بگرە هاوکاری ئەو تاقمەش دەکەن، سەرئەنجام ئەمڕۆ هاوڵاتیانی کورد ناچارکران خۆپیشاندان سازبکەن بۆ کردنەوەی ڕێگاکان، کەچی حکومەت و دەسەڵاتدارانی کەرکوک تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و چەندین قوربانی و شەهیدی لێکەوتوەتەوە.
"بەداخەوە کێشەو ململانێکان لە شاری کەرکوک و ناوچەدابڕێندراوەکان گەیشتوەتە ئاستێک کە هیچ جێگای قبوڵ نییە، گەلی کورد لە لەسەر خاکی خۆی و شار و ماڵی خۆی لە شایی و شیوەندا سەردەبڕدرێت" محهمهدی حاجی مهحمود وای وتوه.
سهرۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پشتیوانی و هاوکاریی و هاوخەمی بۆ شاری کەرکوک و ناوچەدابڕێنراوەکان و دووپاتكردوهتهوهو رایگیاندوه: "ئامادەین بۆ هەرکات و ساتێک بگەینە لاتان. ئەو سوکایەتییەش بە پەیکەری پێشمەرگە کرا هەرکەس و لایەنێک بێت ئەبێت باجەکەی بدات."
AM:08:43:03/09/2023
ئهم بابهته 1836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت