مەڵبەندی دووی یەکێتی لە كەركوك: پارتی لە رێگای حکومەتی ھەرێمەوە ههوڵ دهدات کێشەکان ھەناردەی کەرکوک بکات
دیمەنێک لە شاری کەرکوک
وێستگهنیوزـ
مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگهیاند، پارتی لە رێگای حکومەتی شکستخواردوی تاککڕەوی ھەرێمەوە، ھەوڵدەدات کێشەکان ھەناردەی کەرکوک بکات، بەتایبەت کە روونبۆتەوە سەرجەم ئەو کەسانەی لە ناو خۆپیشاندانەکانن لە ھەولێرەوە ئاڕاستە دەکرێن.
لهو روونكردنهوهیهی مهڵیهندی دووی رێكخستنی كهركوكی یهكێتی نیشتمانی كوردستاندا كه ئهمڕۆ شهممه 2ی ئهیلولی 2023، بڵاویكردووهتهوه هاتووه: "بەداخەوە ماوەی چەند رۆژێکە، بەمەبەست و سیناریۆی جۆراو جۆر، پارتی دیموکراتی کوردستان و چەند لایەنێکی شۆڤێنی کەرکوک، کێشە و گرفت بۆ ھاووڵاتیانی کەرکوک درووستدەکەن".
باسی لهوهشكردووه: "ئێمە وێرای ئەوەی لەگەڵ داخستنی رێگای سەرەکی کەرکوک - ھەولێر نین و لە رێگای کەناڵە سیاسی و دیبلۆماسییە جیاوازەکانەوە، ھەوڵی جدیمان داوە و سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقمان لێ ئاگادار کردوهتەوە، بۆ کردنەوەی ئەو رێگایە، چارەسەرکردنی کێشەکان بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، بەشێوەیەک لە خزمەتی ھاووڵاتیانی کەرکوک بێت".
دهشڵێت: "لێرەوە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کەرکوک و رای گشتی، رایدەگەیەنین، پارتی لە رێگای حکومەتی شکستخواردوی تاککڕەوی ھەرێمەوە، ھەوڵدەدات کێشەکان، ھەناردەی کەرکوک بکات، بەتایبەت کە روونبوهتەوە سەرجەم ئەو کەسانەی لە ناو خۆپیشاندانەکانن لە ھەولێرەوە ئاڕاستە دەکرێن و دەیانەوێت، کێشە و پشێوی لە ناو نەتەوەکانی شارەکە درووستبکەن، بەڵام خەڵکی کەرکوک بە سەرجەم نەتەوە و پێکھاتە ڕەسەنەکانی زۆر ھوشیارن و لە مەرامی ناحەزان تێگەیشتون".
باسی لهوهشكردووه: "پارتی و ئەو لایەنە شۆڤێنییە عەرەبی و تورکمانانە، کە ھاوپەیمان و دۆستی یەکترن، کێشەیان بارەگا نییە، چونکە لە ئێستادا بارەگای لق و ناوچەکانی چۆڵکراون، بەڵام بەمەبەست ناگەڕێتەوە و دەیانەوێ بەو بیانووە، ئاسایشی کۆمەڵایەتی کەرکوک تێکبدەن".
ئهوهشی وتووه: "جارێکی دیکە دڵنیایی بە ھەموولایەک دەدەین، کە ئارامی و خۆشگوزەرانی ھاووڵاتیانمان ھێڵی سوورن، تەواوی ھەوڵەکانی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، رێگە نادەین مەرامی نەیاران جێبەجێبکرێت و ئاژاوا و کێشە بۆ شارەکەمان درووستبێت".
PM:05:22:02/09/2023
ئهم بابهته 3344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت