پێشه‌وا هه‌ورامانی: تا ئێستا عێراق به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی نه‌ناردووه
وێستگه نیوز-
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه نابێت بابه‌تی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تێكه‌ڵی پرسی سیاسی بكرێت و ئێستا له‌و رۆژه‌دایه‌ن ده‌بوو به‌غدا به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بنێرێت، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یناردووه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رامانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، وتی: "نابێت بابه‌تی مووچه تێكه‌ڵی پرسی سیاسی بكرێت".
پێشه‌وا هه‌ورامانی بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاوكاره بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه بكرێت، به‌ڵام ئیراده‌یه‌ك هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی حكومه‌ت هه‌یه.
وتیشی: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی عێراق جێبه‌جێ كردووه، دیوانی چاودێری دارایی عێراق هه‌فته‌یه‌ك هاتنه هه‌رێمی كوردستان وردبینی ته‌واویان بۆ داتاكانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، هه‌روه‌ها شانده‌كانی ئێمه كه چوونه‌ته به‌غدا رێككه‌وتنیان كردووه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌وه‌ی پێویست بووبێت له‌سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی كراوه، هاوكات ئێمه داوامانكردووه چاره‌نووسی مله‌تێك نه‌كرێته قوربانی كێشه سیاسییه‌كان".
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراشیكرد كه "ئێستا له‌و رۆژه‌دایه‌ن ده‌بوو به‌غدا به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بنێرێت، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یناردووه".
پێشه‌وا هه‌ورامانی راشیگه‌یاند كه "سبه‌ینێ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز، ئه‌گه‌ر ده‌ستووری عێراق بكرێته بنه‌ما بۆ یاسای نه‌وت و گاز هیچ لایه‌نێك به سته‌ملێكراوی له‌م پرسه نایه‌ته ده‌ره‌وه".
PM:08:18:24/08/2023
ئه‌م بابه‌ته 7664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت