وه‌زاره‌تی په‌روره‌ده‌ی هه‌رێم ساڵنامه‌ی خوێندنی 2023-2024ی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌پێی ئه‌و ساڵنامه‌یه‌ی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بۆ ساڵی نوێی خوێندنی بڵاوكردوه‌ته‌وه، 13ی مانگی داهاتوو، یەکەم رۆژی دەوام دەبێت لە ناوەندەکانی خوێندن.
له ساڵنامه‌كه‌ی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هه‌رێم كه ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، یەکەم رۆژی دەوام بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) لە رۆژی (13ی ئەیلولی 2023) دەبێت و هەفتەی یەکەمیش تایبەت دەبێت بە ئامادەکاری و رێنوێنی بۆ دەستپێکی خوێندن.
ساڵنامەی 2023-2024 لەسەر بنەمای بڕیارێکی پێشووی وەزارەتی پەروەردە داڕێژراوە کە رۆژانی شەممە لە ناوەندەکانی خوێندن کراوەتە پشوو و لە هەفتەیەکدا پێنج رۆژ وانە دەخوێندرێت و یەکەم هەفتەی خوێندنی وەرزی یەکەم لە (17ی ئەیلولی 2023) دەستپێدەکات و تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزەکەش لە (3 تا 15ی کانونی دووەمی 2024) بەڕێوەدەچێت.
کۆی گشتی رۆژەکانی خوێندنیش لە وەرزی یەکەمدا 83 رۆژ دەبێت و دوای کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکانیش، (16 تا 20ـی کانونی دووەمی 2024) پشووی وەرزی یەکەمی خوێندنی (2023-2024) دەبێت.
PM:06:17:21/08/2023
ئه‌م بابه‌ته 5536
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت