پارتی سه‌رۆك لیسته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌ كه‌ركوك دیاری كرد


وێستگه‌ نیوز-
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پارێزگای كه‌ركوك، سه‌رۆك لیستی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا دیاری كرد و حه‌سه‌ن مه‌جید سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ ده‌بێت.


كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركوك - گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: حه‌سه‌ن مه‌جید كارگێڕی لقی سێ ده‌بێته‌ سه‌رۆك لیستی پارتی له‌ كه‌ركوك بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌مال كه‌ركوكی ئاماژه‌ی به‌ لێدوانێكی محه‌مه‌د كه‌مال به‌رپرسی لقی 3 داوه‌، كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌كان له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێك  ھه‌ڵه‌یه‌كی زمانه‌وانی ڕووی داوه‌ و ناوی سه‌رۆك بارزانی ھێناوه‌.

به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركوك - گه‌رمیانی پارتی روونی كردۆته‌وه‌ كه‌ "لێدوانه‌كه‌ی به‌رپرسی لقی سێی پارتی ھه‌ڵه‌یه‌كی زمانه‌وانی بووه‌، دروسته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆكی‌ لیستی پارتی له‌ پارێزگای كه‌ركوك (حه‌سه‌ن مه‌جید ڕه‌شید)ه‌ و ڕێگه‌پێدراوی (مخول) لیسته‌كه‌مانیش، ھه‌ڤاڵ سامان ڕه‌شیده‌".


PM:03:38:14/08/2023


ئه‌م بابه‌ته 10988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت