بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی لە کەرکوک: سبهینێ خۆمان بۆ ههڵبژاردن تۆمار دهكهین
وێسگه نیوزـ
بڕیارە کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆی سبهینێ یەکشەممە وادەی تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانیەتییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆتایی بێت، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی لە کەرکوکیش دهڵێت: ئەگەر وادەکە درێژنەکرێتەوە، ئەوا سبەینێ بە فەرمی خۆیان تۆماردەکەن.
سامان رەشید، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی لە کەرکوک بە كهناڵی کوردستان24ی راگەیاند، هێشتا دەرفەتی یەک لیستی ماوە و وەک پارتی لەسەرەتاوە لەگەڵ یەک لیستی بوون بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.
وتیشی: پارتی زۆر بە باشی خۆی ئامادەکردوە و بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات و دڵنیاشن لەوەی سەرکەوتن بەدەستدەهێنن، ئەگەر وادەی خۆتۆماركردنیش درێژنەکرێتەوە، ئەوا سبەینێ بە فەرمی خۆیان تۆماردەکەن.
" تا ئیستاش پارتی لەگەڵ لایەنەکان لە گفتوگۆکردن بەردەوامە بۆ چۆنیەتی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا، سبەی وادەکەی کۆمیسیۆن کۆتایی پێدێت بۆ تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان لە هەڵبژاردن، هیوادارن ئەو واددەیە درێژبکرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە رێککەوتن." سامان رهشید وای وتوه.
PM:09:56:29/07/2023
ئهم بابهته 1856
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت