"سه‌رما و باران روو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات"


وێستگه‌ نیوز-
شاره‌زایه‌كی‌ كه‌شناسی عیراق رایگه‌یاند كه‌ پێشبینی‌ ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا شه‌پۆلێكی سه‌رما له‌ توركیاوه‌ ده‌ستپێبكات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت.


سادق عه‌تییه‌، شاره‌زای كه‌شناسی عیراقی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پێشبینی‌ كردووه‌ كه‌ "له‌م هه‌فته‌یه‌دا  شه‌پۆلێكی سه‌رما كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ وڵاتی‌ شام و توركیا دروستبكات".

سادق عه‌تیه‌ ده‌ڵێت: "به‌هۆیه‌وه‌ ناجێگیری له‌ كه‌ش و هه‌وادا رووده‌دات و بارانبارین به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی‌ ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی توركیا و لوبنان و باكوری سوریا و باكوری ئێران ده‌گرێته‌وه‌".

وتیشی‌: "پێشبینی‌ ده‌كرێت رۆژانی‌ دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ بارانێكی‌ كه‌م ناوچه‌كانی‌ شاری‌ دهۆك و باكووری‌ عێراق ببارێت".

ئه‌و شاره‌زا كه‌شناسییه‌ عێراقییه‌ راشیگه‌یاند كه‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووش بارانبارین سنوری پارێزگاكانی دهۆك و باكووری‌ هه‌ولێر و سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌.


PM:04:11:10/07/2023


ئه‌م بابه‌ته 41036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت