"رێكه‌وتن له‌سه‌ر گۆڕانكاری له 3 بڕگه‌ی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌دا كرا"
وێستگه نیوز-
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه له وتووێژه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان، رێكه‌وتن كراوه له‌سه‌ر گۆڕانكاری له سێ بڕگه‌ی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌دا كراوه.
میدیا عێراقییه‌كان له زاری سه‌رچاوه په‌رله‌مانییه‌كانه‌وه بڵاویان كرده‌وه كه "گۆڕانكاری له سێ بڕگه‌ی تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌دا ده‌كرێت كه تایبه‌تن به پاشه‌كه‌وتی مووچه، مامه‌ڵه‌ی پارێزگاكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی و ده‌رهێنانی نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا".
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن: "به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه بڕگه‌ی دانه‌وه‌ی سه‌دا 10ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا لابراوه".
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه سه‌باره‌ت به "مامه‌ڵه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی، رێكه‌وتن كراوه كه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و پرسه به وتووێژ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات".
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو كه به‌پێی ئه‌وه‌ی رێكه‌وتن له‌باره‌یه‌وه كراوه، رێگری لە دەرهێنانی نەوت لە كێڵگه نه‌وتییه‌كانی پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا ئەو کێڵگە نەوتییانە نەگرێتەوە کە ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوتیان تێدا بەرهەم دەهێنێت.
ئه‌مشه‌و جارێكی تر كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به ئاماده‌بوونی 259 په‌رله‌مانتار بۆ ده‌نگدان به پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023، 2024 و 2025 ده‌ستی پێكرده‌وه و تا ئێستاش كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وامه.
PM:10:22:09/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 7444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت