سۆران عومه‌ر: بڕگه‌ی پاشه‌كه‌وتیان لادا
وێستگه نیوز-
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری رایگه‌یاند كه له‌كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هادی عامری و كوتله‌كان بڕگه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم لادرا.
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری رایگه‌یاند كه "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هادی عامری و كوتله‌كان بڕگه‌ی پاشه‌كه‌وتیان لادا".
سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت: "به‌نده‌و كاك خالید شوانی له‌وێ زۆر دژی بووین، سروه خان‌یش هات و كاك هه‌رێمیش دژی ئه‌وه‌بووین".
وتیشی: "به هادی عامریم وت ئه‌وه مافی خه‌ڵكه چۆن لایده‌به‌ن وتی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌حه‌مولی ناكات، یوسف كلابی وتی من له‌كۆبونه‌وه ده‌یخوێنمه‌وه لایناده‌ین..".
به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی مادده‌ی 14ی پرۆژه‌یاسای بودجه كه لابرا، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كرێت به‌گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی ناچاری فه‌رمانبه‌ران به‌جۆرێك كه مانگانه 10%ی موچه‌كانیان كه‌متر نه‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا به‌ته‌واوی قه‌رزی پاشه‌كه‌وت ده‌درێته‌وه.
PM:07:50:09/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 13232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت