كه‌شناسی هه‌رێم: سبه‌ینێ له‌م ناوچانه باران ده‌بارێت
وێنە: ئەرشیڤ
وێستگهنیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ینێ شه‌ممه له پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه.
كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ئەنجامی زیاد بوونی خێرایی با کەمێک تۆز دەبێت.
باسی له‌وه‌شكردووه: خێرایی با لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) کیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا، هەندێک کات کەمێک چالاک‌تر دەبێت. ئاراستەی با باشووری خۆرئاوا دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ شەممە 10ی حوزه‌یرانی 2023، کەشناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری باران بارین لە سنووری پارێزگای دهۆک و هەندێک لە ناوچەکانی تر هەیە.
باسی له‌وه‌شكردووه: "هەروەها لە هەندێ ناوچە لە ئەنجامی زیاد بوونی خێرایی با تۆز و خۆڵمان دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆ:
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
سۆران: 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی.
AM:10:47:09/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 12584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت