به‌شار كیكی په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی و به 15 ساڵ زیندانی حوكم درا
وێستگه نیوز-
به‌شار كیكی په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ به 15 ساڵ زیندانی حوكم درا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی حوزه‌یران، بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ دادگای تاوانه‌كانی ڕه‌سافه له به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی غیابی (به‌بێ ئاماده‌بوونی خۆی) سزای 15 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر به‌شار كیكی، په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌پاندووه”.
له‌باره‌ی ئه‌و مادده‌یه‌ی كه به‌شار كیكی پێ سزادراوه، له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "ناوبراو به‌پێی مادده‌ی 315 له یاسای سزادانی عێراقی و به تاوانی ئه‌نجامدانی دزی و به‌فیڕۆدانی موڵكوماڵی گشتی 15 ساڵ سزای زیندانیكردنی بۆ بڕاوه‌ته‌وه”.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق راشیگه‌یاند كه به‌شار كیكی ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ بووه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رێك، له ته‌مووزی 2015ه‌وه تا نیسانی 2017 ده‌ستی به‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی تردا گرتووه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ مۆڵه‌ت بووه.
PM:08:24:05/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 37344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت